دیداری سلێمانی كە ساڵانە لەلایەن زانكۆی ئەمەریكی سلێمانییەوە سازدەكرێت، ئەمساڵ بەهۆی بەشداری باڵی دەسترۆیشتووی ناو یەكێتی نیشتمانی لەو دیدارە كێشەی گەورەی لەنێو یەكێتی دروست كرد.
وەك پێشتر سپی میدیا لەزاری سەرچاوەیەكی خۆیەوە بڵاویكردەوە كە باڵی هێرۆ ئیبراهیم بایكۆتی دیداری سلێمانییان كردوە‌و هیچ میدیایەكی ئەو باڵەش رووپێوی دیدارەكەیان نەكردوە
(زانیاری زیاتر)، ئێستاش كادیرێكی راگەیاندنی یەكێتی دەڵێت: بەمەبەست بانگهێشتی ئەو دیدارە نەكراوین.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ رۆژنامەی باس ئاشكرایدەكات: سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی دووه‌می دیداره‌كه، باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و به‌توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌وه‌یان كردووه كه ئه‌و دیداره وای ده‌رخستووه كه یه‌كێتی له (سلێمانی)دا نه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه دیداره‌كه له‌ڕێگه‌ی زانكۆی سلێمانییه‌وه كارتی میوانداریی بۆ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و عومه‌ر فه‌تاح ناردووه .
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له‌وه كراوه كه یه‌كێتی زانكۆی ئه‌مریكیی دامه‌زراندووه، كه‌چی ئێستا ئه‌و زانكۆیه بووه‌ته ده‌سكه‌لای به‌رهه‌م ساڵح و بۆ مانۆڕی سیاسی به‌كاری ده‌هێنێت .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، باس له‌وه كراوه، له‌پای ئه‌و هه‌ڵوێسته، ئیداره و سه‌رپه‌رشتیارانی زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی ئاڵوگۆڕی تێدا بكرێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ لای تاڵه‌بانی دوای ئه‌وه بووه كه زانیویه‌تی باڵی ده‌ستڕۆیشتوو له دیداره‌كه توڕه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش چووه‌ته لای تاڵه‌بانی تا بایه‌خی دیداره‌كه و ده‌ره‌نجامه سیاسییه سه‌ركه‌وتووه‌كانی باس بكات.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌رهه‌م ساڵح بۆ (باس) گوتی زانیاریی لایه كه له دانیشتنی به‌رهه‌م ساڵح و تاڵه‌بانیدا، به‌رهه‌م ساڵح په‌یامێكی گه‌یاندووه‌ته سكرتاریه‌تی تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن كه مینبه‌رێك له‌ناو یه‌كێتیدا دروست بكه‌ن و تاڵه‌بانیش وه‌كو چۆن بۆ حزبێكی جیاواز هاوكاریی ماددیی كرد، به‌و شێوه‌یه هاوكاریی باڵه‌كه‌ی ئه‌وان و (كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ)یش بكات.
ئه‌نوه‌ر حسێن باجگر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی راگه‌یاندنی یه‌كێتی بۆ (باس) ئاماژه‌ی به‌وه دا، تێبینیان كردووه ئه‌وه بۆ جاری سێیه‌مه به مه‌به‌ست چه‌ند میدیایه‌كی یه‌كێتی بانگهێشتی ئه‌و دیداره ناكرێن، گوتیشی: "من نازانم تا چه‌ند گرفت له‌ناو ئاراسته جیاوازه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌یه، به‌ڵام له دیداری سلێمانیدا ئێمه وه‌كو مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی گله‌ییی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به فه‌رمی بانگهێشت نه‌كراون، له كاتێكدا چه‌ندین كه‌ناڵی جیاواز بانگ كراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌وان وه‌كو ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی كه‌ناڵێكی راگه‌یاندنی یه‌كێتی، ئه‌وه سێ دیدار ده‌كرێت بانگهێشت ناكرێین، گوتیشی: "ئه‌و گله‌ییانه هی به‌شێكی زۆری كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی یه‌كێتییه و ئه‌گه‌ر قسه‌كه‌ش له‌سه‌ر پڕۆفیشناڵی و شاره‌زایی و پسپۆڕییه، ئه‌وه ده‌توانین كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو ئه‌و دیداره جیا بكه‌ینه‌وه كه نه شاره‌زان نه پڕۆفیشناڵن و نه رۆژنامه‌نووسیشن”.
ئه‌و كادیره‌ی راگه‌یاندنی یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان هه‌ست به غه‌در ده‌كه‌ن بۆیه‌ش گله‌یی ده‌كه‌ن، گوتیشی: "ئه‌گه‌ر دیداره‌كه یه‌ك جار بوایه و بانگهێشت نه‌كرابن ئه‌وه قسه‌یه‌كیان نه‌ده‌بوو، ئه‌گه‌ر دووه‌م جاره‌و له بیركراون ئه‌وه قه‌یناكه، به‌ڵام ئه‌وه سێیه‌م جاره و ئه‌وه ئیتر له‌وه ده‌رده‌چێت و ناكرێت بێ مه‌به‌ست و بێ هۆ بێت”.