"گۆڕان نە لەدەسەڵات بەشدارە نە لەحکومەت"

 سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت سەبارەت بە بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە دەسەڵاتی سیاسی، هەمیشە سێ چەمك تێکەڵ دەکرێت؛ دەسەڵات‌و حکومەت‌و کابینە، ده‌ڵێت "گۆڕان ته‌نها له‌كابینه‌ به‌شداره‌".

رابون مه‌عروف، بابەتێكدا به‌ناونیشانی‌ "ئایا گۆڕان بەشدارە لە دەسەڵات"، ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات لە هەرێمی کوردستان دەسەڵاتێکی یەکگرتو نیە کە لەسەر بناغەی بەرژەوەندی‌و سیاسەتێکی باڵای یەکگرتوی نیشتمانی حوکمڕانی بکات.

دەقی بابەتەكە بخوێنەرەوە



AM:11:19:17/03/2015