د. عه‌بدوللـه‌تیف: مه‌لا كرێكار ناڕاسته‌وخۆ پارێزگاری له داعش ده‌كات
د. عه‌بدوللـه‌تیف كه‌سایه‌تی ناسراوی سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوژمنی زۆره، ناچاربووه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بكات به درع، ده‌شڵێت: "مه‌لا كرێكار ناڕاسته‌وخۆ پارێزگاری له داعش ده‌كات و نایه‌وێت به‌ڕاسته‌وخۆ قسه‌بكات".
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی ئازاری 2015 بڵاوكراوه‌ته‌وه، تیایدا د. عه‌بدوللـه‌تیف، كه‌سایه‌تی ناسراوی سه‌له‌فییه‌كانی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی ئامۆژگاری ده‌ڵێت: "له‌دوای تیرۆر كردنی مامۆستا ره‌مه‌زان كه مامۆستایه‌كی سه‌له‌فی بوو له‌كه‌ركوك بانگه‌وازی ده‌كرد، ناچاربووم ئۆتۆمبێله‌كه‌م بگۆڕم به درع، ئه‌مه‌ش بۆ پارێزگاری له خۆم".
ده‌شڵێت: "من كه‌سێكم دوژمنم زۆره‌و دوژمنه‌كانم دیار نین و نایانناسم و به هه‌قی خۆمی ده‌زانم تا خۆم بپارێزم له دوژمنه‌كانم".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن توانیویه‌تی ئۆتۆمبێلی درع بكڕێت كه نرخه‌كه‌ی زۆر گرانه، د. عه‌بدوللـه‌تیف ده‌ڵێت: "سوێند به‌خوا یه‌ك پارچه زه‌ویم نیه له‌كوردستاندا، له‌م مزگه‌وته‌دا ده‌ژیم كه‌موڵكی ئه‌وقافه، به‌یانی پێم بڵێن بڕۆ ده‌بێت بچمه كرێچێتیه‌وه، من خۆم دكتۆرام هه‌یه، له په‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌كان وانه ده‌ڵێمه‌وه و سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كه‌م مووچه‌ی مامۆستاییه‌كه‌مه، پاره له كه‌س وه‌رناگرین ته‌نها خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی موسوڵمانان نه‌بێت، ئێستاش 25 هه‌زار دۆلاری ئۆتۆمبێله‌كه‌م لاماوه به قیست مانگانه ده‌یده‌مه‌وه".
وتیشی: "ئێمه كورسی و ده‌سه‌ڵات و پۆست و پله‌مان ناوێت و هیچ كێشه‌یه‌كیشمان له‌گه‌ڵ عه‌لمانیه‌تدا نیه، مامۆستایانی سه‌له‌فی هیچ پله‌وپایه‌و پۆستێكیان ناوێت چاویان له هیچ شتێكی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نیه، هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات نیه".
راشیگه‌یاند: "بۆ لایه‌نی دارایی ته‌نها موسوڵمانان هاوكاریمان ده‌كه‌ن، ژن هه‌یه ئاڵتوونی ده‌ستی ده‌فرۆشێت بۆمان ده‌هێنێت به‌س له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت و به‌رده‌وام بوونی كه‌ناڵه‌كه‌مان به‌خێرو سه‌ده‌قه‌ی موسوڵمان ده‌چێت به‌ڕێوه و پشتمان به‌هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی هیچ لایه‌ك نه‌به‌ستووه".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا چ نزیكایه‌تییه‌ك هه‌یه له‌نێوان ئێوه و بۆچوونه‌كانی مه‌لا كرێكاردا، د. عه‌بدوللـه‌تیف ده‌ڵێت: "مه‌لا كرێكار خۆی پێناسه‌ی خۆی ده‌كات كه ئه‌و كه‌سێكه به ناڕاسته‌وخۆ پارێزگاری له داعش ده‌كات و نایه‌وێت به‌ڕاسته‌وخۆ قسه‌بكات، ئه‌و ئیسلامییه‌كی توندڕه‌وه و ئێمه ئه‌و جۆره بانگه‌وازه‌مان پێقه‌بوڵ نیه، وه‌ك سه‌له‌فیه‌تیش داعش به‌لاده‌ر له‌دین ده‌زانین و ئه‌وه‌ی بچێته شه‌ڕه‌وه له‌دژی داعش به‌مه‌رجێك خوا بناسێت و شایه‌تومانی هێنابێت ده‌بێته شه‌هید له هه‌ردوو دنیا".
PM:12:55:17/03/2015