زانکۆی ئه‌مه‌ریکی له سلێمانی رایگه‌یاند : گشت دەزگا میدیاییەکان بانگێشت کرابوون بۆ رووماڵکردنی دیداری سلێمانی بەبێ جیاوازی.
هه‌ندێک له میدیاکان گله‌یی و ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرن که بانگ نه‌کراون بۆ دیداری سلێمانی زانکۆی ئه‌مه‌ریکی که 11، 12-3 له سلێمانی سازکرا، له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ی سپی میدیا کراوه، به‌شی راگه‌یاندنی زانکۆی ناوبراو روونیدەکاتەوە " گشت دەزگا میدیاییەکان بانگێشت کرابوون بۆ رووماڵکردنی دیداری سلێمانی بەبێ جیاوازی".
له‌روونکردنه‌وه‌یکه‌دا زانکۆی ئەمریکی له سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وان دامەزراوەیەکی زانستیی قازانج نەویستە بۆ بەرژەوەندیی گشتی و سەر بە هیچ لایەنێکی سیاسیی نیە و دەستەیەک لە ئەنجومەنی ئەمیندارانی زانکۆ سەرپەرشتی کاروباری زانکۆکە دەکەن.