هێزی پێشمه‌رگه دوێنێ هێرشێکیان کرده سه‌ر گوندی عوزه‌یریه، داعشێکی خۆکوژ به‌ئۆتۆمبیلێک خۆی له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا ته‌قانده‌وه و 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌کی تریش بریندار.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مه‌ریکییه‌کان زۆر نیگه‌رانن له‌و هێرشه‌ی دوێنیی هێزی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر ئه‌و گونده، "چونکه به‌بێ ئاگادار ئه‌وان ئه‌نجام دراوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی بۆ سپی میدیا ئاشکرا کرد که ئه‌مه‌ریکییه‌کان ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی خۆیان به هێزی پێشمه‌رگه راگه‌یاندووه که "به‌بێ ئاگادارئه‌وان چۆن هێرش ده‌که‌ن؟".
دوێنێ 18-3 هێزێکی پێشمه‌رگه هێرشی کرده سه‌ر گوندی عوزه‌یریه له ده‌ڤه‌ری داقوق له‌باشوری که‌رکوک، سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه توانیان گونده‌که کۆنترۆڵ بکه‌ن، به‌ڵام دواتر به‌هۆی خۆته‌قاند‌نه‌وه‌ی خۆکوژێک به ئۆتۆمبیلێک له‌ناو هێزی پێشمه‌رگه‌دا، 5 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌کی تر برینداربوون، هاوکات چه‌کدارانی داعش هه‌موو ناوچه‌که‌ی کردبوو به مین و به‌رپه‌رچی هێرشه‌که‌ی پێشمه‌رگه‌شی ده‌دایه‌وه، ناچار بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی هێزی پێشمه‌رگه له‌ناو گونده‌که پاشکشه‌ی کرد.
به‌و پێیه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌کیش نه‌کرابوو له‌گه‌ڵ فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌وانیش هیچ هێرشێکی ئاسمانیان ئه‌نجام نه‌دا.