سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی په‌رله‌مان له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت: چه ند ڕۆژێکه هێندی پەرلەمانتاری بێ‌ئیش زۆر نالۆژیکیانه هوڕێنه دەکه‌ن و قسەی له خۆیان گەورەتر ده‌ربارەی سەرۆکی کوردستان و سەرۆک وەزیران دەکەن".
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی له په‌یجی خۆی له تۆڕی کۆمه‌لآیه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت: هەڵبەت خەڵکی کوردستان باش دەزانێ شه ڕ بۆ ئێمه یه و شیڕه شیڕیش پێشکەش به ئێوه وکاروکرداربۆ ئێمه و گوفتاری بێ به‌رهەمیش بۆ ئێوەیە.
ناوبراو له‌و پۆسته‌یدا که‌به‌ناونیشانی " ته‌شقه‌له‌تان له‌پای چی"، ده‌ڵێت: بێ‌دەنگین مانای ئەوه نییه قسەمان نییه، بەڵکو له سۆنگەی بەرپرسیارەتیمانه بۆ قۆناغه که! ئه گینا دڵنیابن نەخۆتان و نه ئاغاکانیشتان هێنده نمونەی باش نیین و نه ڕابردوونه ئێستاتان هێنده جوان نییه لێی بێدەنگ بیین، بەڵام بێینه دەنگ له جێی هەر حەرفێ دەیان و وشەمان هەیه له جێی هەر وشەیەک ده‌یان دێڕمان هەیه و بێینه قسەش دەزانین باسی چی ده‌که ین.
سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی که‌س بهێنێت ده‌ڵێت: ئیتر وا باشه بێدەنگ بن ئەگه ر ناچۆن بەرگەی هەموو پیلان و شه‌ڕ انگێزییه‌کمان گرتوه، ئێستاش له سەنگه‌ری شەڕی تاریکپەرستان دەکەین و له سیاسەتیش پیلانی پیلانگێڕان له گۆڕ دەنێین و له حوکمڕانیش ڕەوتی کاروانمان ناوه‌ستیت و له‌و شەڕه دەنوکەی ئێوەش حەزی لێدەکەن تیرتان تێده‌گرین تیر.