شاندێكی هەدەپە چاوی بە ئۆجەلان دەكەوێت

‌ئۆجەلان
شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی بەندكراوی پەكەكە بەرەو دورگەی ئیمڕاڵی بەڕێ کەوتن.

بە پێی راگەیەنراوێکی هەدەپە، شاندەکەی ئەو پارتە بۆ سەردانی ئیمڕاڵی پێکهاتووە لە "سەرۆكی فراكسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی توركیا پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری شاری بینگۆل ئیدریس باڵۆكەن و پەرلەمانتاری شاری ئیستانبوڵ سرری سورەیا ئۆندەر و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی خەتیب دیجلە و جەیلان باغرییانک".

چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆچوونەکانی قەندیل کە پێشتر سەردانیان کردبوو بۆ ناوبراو بخەنە ڕوو و پەیامی نەورۆزی ئۆجەلان بۆ گەیاندنی بە رای گشتی وەربگرن.



PM:02:38:19/03/2015