ئه‌مڕۆ پێنجشەممە نێچیر‌ڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشوازیان له‌شاندێكی په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد.
له‌دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، پرسی ئاواره‌كان، به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا تاوتوێكران و شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توشی قه‌یرانی بێ بودجه‌یی هاتووه و بارێكی قورسی له‌سه‌ر شانه، ئه‌ركێكی گه‌وره‌و پیرۆزی مرۆیی ئه‌نجام داوه به‌حه‌واندنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئاواره كه له‌ترسی تیرۆر له‌ده‌ڤه‌ره‌كانی دیكه‌ی عیراقه‌وه ڕوویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه و توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌كی باش پێداویستییه‌كانیان دابین بكات.
شاندی په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها باسیان له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆرستانی داعش كرد‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد ناوی پێشمه‌رگه بووه‌ته وشه‌یه‌كی گرنگ و گه‌شاوه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو جیهاندا كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگری له‌بنه‌ماكانی ئازادی و مرۆڤایه‌تی ده‌كات و فیداكارییه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاند‌و هیوایان خواست ئه‌و شه‌ڕه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌سه‌ركه‌وتنی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئازادیخوازه‌كان دژی تیرۆر و تۆقاندن كۆتایی پێ بێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باسیان له پێدوایستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رووی مرۆیی و سه‌ربازی و ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
له لایه‌ن خۆیه‌وه نێچیر‌ڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ڵوێسته ئه‌رێنییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌شاندی میوان ڕاگه‌یاندو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی ده‌ستی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌هاناوه‌چوون و هاوكاریكردنی ئاواره‌كان چاوه‌ڕوان ده‌كرا وه‌ك پێویست نه‌بووه به‌تایبه‌تی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئازادكردنی موسڵ له‌ده‌ست تیرۆریستان ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئاواره ڕوو له‌هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆیه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و به تایبه‌تی یه‌كێتیی ئه‌وروپا چ راسته‌وخۆ یان به‌رێگه‌ی ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كان، خۆیان بۆ هاوكاریی پێویست ئاماده بكه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌وردی تیشكی خسته سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه دژی تیرۆرستانی داعش و ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتن و پێشڕه‌وییه به‌رده‌وامه‌كانی پێشمه‌رگه كرد.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش باسی له‌وه‌كرد كه هه‌رێم پابه‌ندی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌تی، به‌ڵام پێویسته له چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2015 دا به‌غداش ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكات.
ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.