گروپی داعش لەتازەترین پیلان بۆ پەرەپێدانی بەناو ویلایەتەكانی خۆی لە عێراقو سوریاو باقی وڵاتان ستراتیژی "ماسی سەحرا"ی رایگەیاند.
بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی (رای الیوم" گروپی داعش ناوی 24 ویلایەتی لە وڵاتانی جیاجیا راگەیاندوە كە وڵاتانی سعودیە، یەمەن، لیبیا، میسرو جەزایریش دەگرێتەوە.
16 ویلایەت لەسوریاو عێراقەو باقیەكەی لە یەمەن، جەزائیر، "سینا" (میسر)، برقە، فزان، ترابلۆس (لیبیا)، بیلادی حەرەمەین (سعودیە)و خوراسانە.
بەپێی هەواڵەكە داعش ناوی ژمارەیەك لە ناوچەكانی گۆڕیوە، وەك پارێزگای دەیرئەلزور"ی بە (ویلایەتی خێر)، حەسەكەی بە (ویلایەتی بەرەكەت) گۆریوە.
ستراتیژی نوێی داعش لەناوی خزۆكەكەیە بەناوی "ماسی لم" یان "ماسی سەحرا"یە كە لەناو لم دا خۆی حەشار دەداتو هێرش دەكاتە سەر ئامانجەكەی.