فەتلاوی سكاڵا لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار دەكات

‌فەتلاوی
حەنان فەتلاوی سكاڵایەكی یاسایی لەسەر هۆشیار زێباری تۆمار دەكات بۆهۆی ئەوەی ئاشكرای كردبوو ناوبراو لە هەولێر مۆڵی هەیە.

حەنان فەتلاوی سەرۆكی لیستی ئیرادە لە پەرلەمانی عێراق بە سۆمریەنیوزی راگەیاند: ئەو هیچ موڵكێكی لەهەولێر نیە‌و چەند ساڵە چوونە هەولێری لێ قەدەغە كراوە‌و ناتوانێت لەوێ موڵك بكڕێت.

ناوبراو وتەكانی هۆشیاری زێباری، وەزیری دارایی عێراقی رەتكردەوە‌و رایگەیاند سكاڵایەكی یاسایی لەسەر زێباری تۆمار دەكات.



PM:04:44:24/03/2015