ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی له‌نێو هۆڵی په‌رله‌ماندا هێرشیان کرده سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح یه‌کێکیان کۆن ئاسایش بووه‌و، ئه‌وی تریان له رێکخراوی قوتابیان بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که هه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری پارتی که 25-3 هێرشیان کرده سه‌ر په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح ، یه‌کێکیان که‌ناوی نازم که‌بیره ماوه‌یه‌ک به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی شاری ئاکرێ بووه، ماوه‌یه‌کیش له سووپای بارزان بووه.
هه‌رچی مردان خده‌ره پێش ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندام په‌رله‌مان له سکرتاریه‌تی قوتابیان بووه. هه‌ر دووکیشیان ماوه‌یه‌ک کارگێری لق بوون له رێکخستنه‌کانی پارتی.
دوێنی 25-3 دوو په‌رله‌مانتاری پارتی، نازم که‌بیر و مه‌ردان خدر له هۆڵی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ناوهێنانی بارزانی هێرشیان کرده سه‌ر په‌رله‌مانتار عه‌لی حه‌مه ساڵح و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی دروستبوونی پشێوی و بارگرژی و له‌ئه‌نجامدا کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان یه‌ک هه‌فته دواکه‌وت و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان بڕیاری دا لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دروستبکات.