خوانێک لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ باڵە ناکۆکەکانی یەکێتی ( بەرهەم ساڵح و هێرۆ ئیبراهیم و کۆسرەت رەسوڵ کۆدەکاتەوە) دەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند رۆژی چوارشەممە ٢٥-٣ لەماڵی کۆسرەت رەسوڵ خوانێک رێکدەخرێت و هەریەک لە هێرۆ ئیبراهیم و بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و عومەر فەتاح و حاکم قادر و دلێری سەید مەجید ئامادە دەبن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد ئەو گردبوونەوەیە زیاتر گردبوونەوەیەکی ئاسایی بووەو هیچ پرسێکی سیاسی بە کێشە هەڵپسێردراوەکانی ناو یەکێتیشەوە تیایدا باس نەکراوە.