"ویستمان بەشداری شەڕی داعش بكەین،سەرۆكی هەرێم وەڵامی نەداینەوە"
ئه‌دهه‌م بارزانی
ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دەڵێت لەنوسینگەكەی خۆی 37 هەزار كەسیان ناونوسكرد‌و داوایان لە سەرۆكایەتی هەرێم كرد بەشداری شەڕی داعش بكەن، بەڵام وەڵامیان نەداروەتەوە.
ئەدهەم بارزانی لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەری خەندان دەڵێت: له سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی داعش ته‌نیا به زاره‌كی به خه‌ڵك و هه‌ڤاڵه‌كانم راگه‌یاند وه‌ك پێشمه‌رگه‌یكی كۆنی ئه‌م كوردستانه ده‌توانم هێزێكی خۆبه‌خش دروستبكه‌م بۆ به‌رگری له كوردستان، له‌ماوه‌ی شه‌ش حه‌وت رۆژدا له نزیكه‌ی 37 هه‌زار كه‌س له نوسینگه‌كه‌م ناوی خۆیان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی هێزێك دروستبكه‌ین، پاشان داوام له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كورستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد كه رێگه‌مان پێبده‌ن به‌شداری شه‌ڕ بكه‌ین، به‌ڵام وه‌ڵامیان نه‌داینه‌وه.
ئەو سەبارەت بە پرسی كورد‌و شەڕی داعش دەڵێت: كوردانی باشوور و رۆژئاوا خوێنێكی زۆریان رشتووه، به‌ڵام ئایا داواتر له‌ڕووی دیپلۆماسییه‌وه هاوپه‌یمانان ده‌توانن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه، من گومانی ته‌واوم هه‌یه و ده‌شترسم، چونكه تائێستا هیچ گرنتییه‌ك نییه بۆ كورد، له‌وانه‌شه له‌دوای ئه‌م شه‌ڕه به كورد بوترێت ئێوه هیچ چاره‌سه‌رێكتان نییه و ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ند له‌چوار چێوه‌ی عیراقی فیدراڵ‌دا بمێننه‌وه.
ئەدهەم بارزانی پێیوایە چارەسەری كێشەی هەولێر‌و بەغدا راگەیاندنی دەوڵەتی كوردییە‌و دەڵێت: دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌ك سوڕانه‌وه به‌ده‌وری بازنه‌یه‌كی بۆشدا وایه، چه‌ند بسوڕێینه‌وه یه‌ینه‌وه هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌ستمان پێكردووه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستای عیراق بكه‌ین، ده‌بین به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی 1921 وایه، له‌و كاته‌وه ك ه‌چه‌ندین سه‌ركرده هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم به‌ئێستاشه‌وه كه عه‌بادی ده‌سه‌ڵاتداره، گه‌ر به‌م عه‌قڵیته شۆڤێنییه‌وه كه دان به مافه ره‌واكانی كوردا نانێت به‌رده‌وام بن هیچ گۆڕانكارییه‌ك له په‌یوه‌ندییه‌كاندا روونادات.
ئەو هەروەها پێیوایە "جگه له سه‌ربه‌خۆیی هیچ رێگه چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نییه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له‌م كاته‌ش باشتر دروست نابێت بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، به‌هۆی ئازایه‌تی پێشمه‌رگه‌وه كورد به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر ئاستی میلله‌تانی جیهان ناسرا، گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌كیس خۆی بدات، ئه‌وا له‌م ده‌رفه‌ته باشتر دروست نابێته‌وه تا سه‌ربه‌خۆی خۆی تێدا رابگه‌یه‌نێت".
PM:03:11:28/03/2015