ئەوقاف: هه‌ر مه‌لایه‌ك دوعا بۆ پێشمه‌رگه نه‌كات ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین
وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند هه‌ر مه‌لایه‌ك دوعا بۆ پێشمه‌رگه نه‌كات، ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و به كرداریش له چه‌ند شوێنێك به‌م هۆیه‌وه سزای مامۆستایانی ئایینیمان داوه و بزانین كه‌سانی تریش هه‌ن، ئه‌وانیش سزا ده‌ده‌ین.
كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێمی كوردستان، له دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی (باس) سەبارەت بەوە كە ده‌گوتریت تاوه‌كو ئێستا 48 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف چوونه‌ته نێو داعش. كه‌مال موسلیم له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زوڵمه‌ی پێشووتر به ناوی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له خه‌ڵكی كوردستان كراوه، به خواست و قه‌ناعه‌تی من بێ نابێت یه‌ك كورد پێوه‌ندی به ریزی دوژمنان و داعشه‌وه بكات، به‌ڵام واقیعێك هه‌یه و خه‌ڵكی كوردستان له‌نێو داعشه، پێموایه كه‌مترین خه‌ڵكی كوردستان چوونه‌ته نێو داعش، ته‌نانه‌ت رێژه‌كه زۆر كه‌متره له هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپی، هه‌بوونی كورد له‌نێو ریزه‌كانی داعش به‌قه‌د ئه‌و نزیكییه نییه كه داعش له رووی سنوور و جوگرافیا له ئێمه‌وه نزیكن، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه داعش نه‌یتوانیوه جێ پێی خۆی بكاته‌وه.
له‌باره‌ی ئاماری كارمه‌ندانی ئه‌وقاف له‌نێو داعش، وه‌زیری ئه‌وقاق روونی ده‌كاته‌وه: "ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ئێمه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن كه داعش داگیری كردبوون، چاره‌نووسی هه‌ندێك له‌و كارمه‌ندانه‌مان نازانین، هه‌ندێكی تریش دوای رزگاركردنی ناوچه‌كان گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاری خۆیان، خه‌ڵكێك هه‌یه كارمه‌ندی ئێمه‌یه، به‌ڵام به ناچاری له‌ژێر ده‌ستی داعشه و ناچاره تا ئازادكردنی ناوچه‌كه وا بمێنێته‌وه، دوای مه‌لا شوان هیچ مه‌لا و كارمه‌ندێكی ئه‌وقاف نه‌چووه‌ته نێو داعش.
هه‌ندێك له مه‌لا و وتاربێژانی هه‌رێمی كوردستان له وتاره‌كانی هه‌ینیدا دوعا و نزا بۆ پێشمه‌رگه ناكه‌ن، وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش رێوشوێنی گرتووه‌ته به‌ر.
له‌میاره‌یه‌وه كه‌مال موسلیم هێمای بۆ ئه‌وه كرد: دوعا نه‌كرد بۆ پێشمه‌رگه كه‌مته‌رخه‌میه و جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی وئایینییه، به مامۆستایانی ئایینیمان گوتووه، ئه‌گه‌ر پێیان نه‌كرا به‌شداری شه‌ڕی داعش بن، ئه‌ركێكی ئایینییه دوعا بۆ پێشمه‌رگه بكه‌ن و هانی خه‌ڵك بده‌ن بۆ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه.
كه‌مال موسلیم وتیشی: "هه‌ر مه‌لایه‌ك دوعا بۆ پێشمه‌رگه نه‌كات، ئیجرائاتی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و به كرداریش له چه‌ند شوێنێك به‌م هۆیه‌وه سزای مامۆستایانی ئایینیمان داوه و بزانین كه‌سانی تریش هه‌ن، ئه‌وانیش سزا ده‌ده‌ین.
به‌پێی فه‌رمانێك كه وه‌زیری ئه‌وقاف ده‌ری كردووه له‌مه‌ودوا به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌ت، هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتیان پێ دراوه، له‌وانه سزادانی مه‌لاكان و دوورخستنه‌وه‌یان له وتاردان، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له حزبه ئیسلامییه‌كانی نیگه‌ران كردووه.
وه‌زیری ئه‌وقاف جه‌خت ده‌كاته‌وه ده‌سه‌ڵاتی به به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان داوه: "پێشووتر كه ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌مووی لای خۆم بوون، ده‌یانگوت بۆ ده‌سه‌ڵاته‌كان شۆڕ ناكرێنه‌وه؟ ئێستاش كه ده‌سه‌ڵاته‌كانمان شۆڕ كردووه‌ته‌وه ده‌ڵێن بۆ واتان كردووه؟ هه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی به‌پێی یاسا و رێساكانی ئه‌وقاف كار نه‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان بۆیان هه‌یه سزایان بده‌ن”.
به‌پێی دوایین ئامار وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی 15 هه‌زار و 301 فه‌رمانبه‌ری هه‌یه.
كه‌مال موسلیم وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاشی گه‌یاند: ئێستا هیچ فه‌رمانبه‌رێك وه‌كو بندیوار له‌ناو وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف نه‌ماوه، سه‌رجه‌میان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانی خۆیان، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌شی كه زانیویانه ناتوانن په‌یوه‌ست بن به ده‌وامی ڕسمییه‌وه رۆژانه نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه پێشكه‌شی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن، ده‌بینین ته‌كیه‌كان چه‌ندین فه‌رمانبه‌ریان بۆ دانراوه و زیاتره له پێویستی ئه‌و ته‌كیانه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی نادروست دانراون، بۆیه له‌گه‌ڵ شێخان و به‌رپرسانی ئه‌و ته‌كیانه گفتوگۆ ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه.
PM:01:40:31/03/2015