نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی 4 راگەیەنرا

ئەمرۆ لە كۆبوونەوەیەكی قایمیقامیەتی سلێمانی‌و لایەنە پەیوەندیدارەكان نرخی كرێی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا.
 
بەپێی خشتەكە ئەم مانگە مۆلیدەكان بە دوو خشتە كارەبا دەدەنە هاوڵاتیان و بڕی 5 هەزار و 400 دینار بۆ هەر ئەمپێرێك وەردەگیرێت. خشتەكەش بە دوو بڕگە دەبێت، 1-4 بۆ 15-4، بڕی 19 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت و 5 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە، لە 15-4 بۆ 3-4 بڕی 21 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دەدرێت و 3 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە.




PM:01:42:01/04/2015