لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی په‌رله‌مان له کێشه‌ی هێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان عه‌لی حه‌مه ساڵح له‌لایه‌ن دوو په‌رله‌مانتاری پارتی، مەردان خدر‌و نازم کەبیره‌وه، له دوو رۆژدا کۆتایی به‌کاره‌کانی هێناو ئه‌مڕۆ کاتژمێر 11 ئه‌نجامه‌که‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی میدیا که‌وتووه له‌راپۆرته‌که‌دا هاتووه" لیژنه‌که به گومانێکی زۆره‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و رووداوه و به‌به‌رنامه ڕێژی ده‌زانێت، ( واته پێشوه‌خت به‌رنامه بۆ ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر عه‌لی حه‌مه ساڵح دانراوه)، لیژنه‌که به‌ڵگه‌ی پێیه بۆ ئه‌مه‌و ده‌ڵێن: کامێراکانی که دانراون بۆ وێنه‌گرتنی ناو هۆڵی په‌رله‌مان له‌کاتی شه‌ڕه‌که‌دا روویان کراوه‌ته دیواره‌کان بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌کان نه‌گرن.( ئه‌م کامێرایانه ته‌نها له‌کاتی کاره‌با کوژانه‌وه‌دا رووده‌که‌نه دیواره‌کان. ئه‌مه به‌و مانایه دێت که پێش وه‌خت کامێراکان ده‌ستکاریکراون تا رووبکه‌نه دیواره‌کان و وێنه‌ی شه‌ڕه‌که نه‌گرن ).
راپۆرتی لیژنه‌که باس له‌وه ده‌کات که هه‌ر دوو په‌رله‌مانتاری پارتی که دووکه‌سی سه‌ره‌کی کێشه‌که بوون ئه‌وانیش مەردان خدر‌و نازم کەبیر، هیچیان نه‌هاتوونه‌ته به‌رده‌م لیژنه لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی په‌رله‌مان.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی له‌راپۆرته‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه که نوێنه‌ری پارتی که هاوکات سه‌رۆکی لیژنه‌ی یاسایشه، په‌رله‌مانتار ڤالا فه‌رید له لیژنه‌که پاشکه‌شه‌ی کردووه.
لیژنه‌که که به‌سه‌رۆکایه‌تی سکرتێری په‌رله‌مان فه‌خره‌دین قادر و ئه‌ندامێتی گۆران ئازاد‌و به‌هار محه‌مه‌د بووه، ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ده‌خه‌نه به‌رده‌م سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان تا دووابڕیاری خۆی له‌و باره‌یه‌وه بدات.