پهرلهمانتارێکی یهکێتی دهڵێت: یهکێتی تا قیامهت ماوهی سهرۆکی ههرێمی درێژ نهکردۆتهوه، ئێستاش که حیزبەكان قسە ناكەن لەسەر بوونی كاندیدیان بۆ سەرۆكی هەرێم ، ئەمەش پشتیوانی گوتاری پارتیە كە سەرۆك بەدیلی نییە.
پهرلهمانتاری یهکێتی گۆران ئازاد له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیس بووک له وتاریکدا نووسیویهتی : یەكێتی وویلایەتی سەرۆكی هەرێمی تا قیامەت درێژ نەكردۆتەوە ، بەڵكۆ بۆ دوو ساڵ بوو ، دەكرێت ڕیگایەكی باشتر و چاكتر بدۆزینەوە لەوەی یەكێتی ئەنجامی دا.تا بەیەكەوە ئەنجامی بدەین.نەك لە ژوورە داخراوەكان و كۆبونەوە تایبەت و نهێنیەكان شتێك بڵێین و لە ڕاگەیاندنەكان بۆ ڕای گشتی شتێكی تر.
ئەمەش دەقی نوسینەكەیەتی..
ویلایەتی سەرۆكی هەرێم
لەنێوان ساڵانی (2013) و (2015)
زۆر رەخنە دەگیرێت لە درێژكردنەوەی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم لە (30)ی حوزەیران ، بەڵام بۆ دووبارە نەكردنەوە و تێگەیشتن لە راستیی رەخنەكان و چارەسەری باشتر ئەم بەراوردكاریە دەكەم:
جیاوازییەكان لەنێوان (2013) و (2015)
لە ساڵی 2013 ، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان ، لە (یەك) یەكێتی و (دوو) پارتی پێكهاتبوو.ئەمەش رێگر بوو كە یەكێتی بەبێ پارتی بەرنامەی كار واژۆ بكات.چونكە نابێت لە دوو كەس كەمتر بن بۆ واژۆكردنی بەرنامەی كار لە سەرۆكایەتی پەرلەمان.
بەڵام لە ساڵی 2015:
دەستەی سەرۆكایەتی یەك پارتی تێدایە ، ئەمەش هاوكارە بەبێ واژۆی جێگری سەرۆكی پەرلەمان كە پارتیە بەرنامەی كار واژۆ بكەن.
لە ساڵی 2013:
یەكێتی و پارتی یەك فراكسیۆن بوون ، وە رێككەوتنی ستراتیژی نێوانیان بەهێز بوو ، ژمارەی كورسییەكانیان (59) كورسی بوو.
بەڵام لە 2015:
یەكێتی و پارتی دوو فراكسیۆنی جیاوازن ، رێككەوتنی ستراتیژی نەماوە و یەكێتی (18) كورسییە.
لە 2013:
لەڕووی یاساییەوە دەگوترا پرۆژەی دەستوور ناگەڕێتەوە.
بەڵام لە 2015:
بەگوێرەی پەیام و نامەكەی سەرۆكی هەرێم ، و بەگوێرەی یاسای ژمارە (19)ی 30 ی حوزەیران ، پرۆژەی دەستوور دەبێ هەموار بكرێت.
لە 2013:
كاتێك ویلایەتی سەرۆكی هەرێم درێژ كرایەوە ، دوو مانگ و 21 رۆژ مابوو بۆ وادەی هەڵبژاردنی سەۆركی هەرێم.
بەڵام لە 2015:
ئێستا پێنج مانگ و 21 رۆژ ماوە بۆ هەڵبژاردن.
لێكچوونەكانی نێوان ساڵانی (2013) و (2015)
لە (2013) و (2015):
حیزبەكان بێ دەنگ بوون بەرامبەر مانەوەی سەرۆكی هەرێم ، بەڵام لە بەرامبەردا مەرج بۆ مانەوە ئەو كات و ئێستاش..گۆڕینی سیستەم گرنگە ، مانەوەی لەڕێگای دەستوور ، مانەوەی بە كۆ دەنگی.
لە (2013) و (2015):
ئەو كات و ئێستاش حیزبەكان قسە ناكەن لەسەر بوونی كاندیدیان بۆ سەرۆكی هەرێم ، ئەمەش پشتیوانی گوتاری پارتیە كە سەرۆك بەدیلی نییە.
لە (2013) و (2015):
ئەو كات و ئێستاش وەفدی مەكتەبی سیاسی پارتی سەردانی لایەنەكان دەكات لەسەر پرسی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم و ڕای كاك مەسعود روون نییە ، وە هیچ حیزبێك داوای ڕای راشكاوی بەڕێزیان ناكات.
بۆیە دەڵێم : یەكێتی وویلایەتی سەرۆكی هەرێمی تا قیامەت درێژ نەكردۆتەوە ، بەڵكۆ بۆ دوو ساڵ بوو ، دەكرێت ڕیگایەكی باشتر و چاكتر بدۆزینەوە لەوەی یەكێتی ئەنجامی دا.تا بەیەكەوە ئەنجامی بدەین.نەك لە ژوورە داخراوەكان و كۆبونەوە تایبەت و نهێنیەكان شتێك بڵێین و لە ڕاگەیاندنەكان بۆ ڕای گشتی شتێكی تر.
لە كۆتادا نابێت یەكێتی بە رۆحی تۆڵەكردنەوە مامەڵە لەگەڵ گۆڕان بكات لە پرسی درێژكردنەوی ویلایەتی سەرۆكی هەرێم ، وە گۆڕانیش نابێت لە بازنەی موزایەدە مامەڵە بكات.
چونكە بەیەك هەڵوێستی هەردوولا ئەنجامی باشتر بەدەست دێت بۆ ئایندەی هەرێم.