کەناڵی کوردسات پرۆگرامی دەسەڵاتی چوارەمی بۆ جاری دووەم پەخشنەکردەوە‌و هۆکارەکەشی بۆ کێشەی تەکنیکی دەگەرێنێتەوە، میوانێکی بەرنامەکەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بەهۆی رەخنەگرتن لە ئیسلامەوە‌و بۆ جاری دووەم پەخشکردنەوەی راگیراوە.
ئامید سلێمانی کە میوانی پرۆگرامەکە بوو رایگەیاند "مادام قسه‌كردن و ڕه‌خنه‌گرتن له خودا و قورئان و پێغه‌مبه‌ر هێلی سوربێت له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی ئه‌وه هیچ گومانی تێدانیه كه په‌خشی دووباره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی من و دوو میوانه به‌ڕێزه‌كه‌یتر به فشاری مامۆستایانی ئاینی و هێزه سیاسیه ئیلامیه‌كانه چونكه به‌بڕوای من سه‌رچاوه ئه‌سه‌ره‌كیه‌كانی توندڕه‌وی ئیسلامی هه‌ندێ ده‌قی قورئانی و فه‌رموده‌و زانا ئاینیه‌كانن به‌بێ ڕه‌خنه‌گرتن له‌م سه‌رچاوانه مه‌حاله له توندوتیژی ئاینی ئیسلام تێبگه‌ین".
وتیشی" به‌رنامه‌كه لای من تۆماركراوه خۆم له یوتوب بلاوی ده‌كه‌مه‌وه". لەبەرامبەردا پێشکەشکاری پرۆگرامەکە، زانا ڕەواندوزی بە ماڵپەری لڤین پرێسی راگەیاندوە ""دوا ئەڵقەی بەرنامەی دەستەڵاتی چوارەم کە پەیوەندی هەبوو بە ئاینی ئیسلامەوە لەکاتی خۆیدا پەخشکراوە هیچ کێشەیەکی نەبووە بۆ دوبارە کردنەوەکەی کێشەی تەکنیکی تێدایە و ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت".