موچەی مانگی دووی فەرمانبەران دابەش دەكرێت
رۆژی دووشەممەی داهاتوو موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە رەوانەی هەرێم دەكرێت‌و دواتر موچەی چەندین وەزارەت‌و فەرمانگە بەیەكەوە دابەش دەكرێت.
لەمبارەیەوە د.شیرین حوسنی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند رۆژی دووشه‌ممه 6 ی نیسان له به‌غداوه پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، گوتی: له دوای گه‌یشتنی پاره‌كه راستەوخۆ وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كات و لیستی وه‌زاره‌ته‌كانیش ئاماده كراوه و بانكه‌كانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
له لایه‌ن به‌غداوه بڕی 527 ملیار‌و 432 ملیۆن دینار وه‌ك به‌شه بودجه‌ی مانگی ئاداری هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت
د.شیرین حوسنی موژده‌یه‌كی خۆش ده‌داته ده‌داته فه‌رمانبه‌ران و ده‌ڵێت: رۆژی سێشه‌م یان چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێـت و لیستی مووچه‌كانیش ئاماده‌یه، یه‌ك وه‌زاره‌ت یه‌ك وه‌زاره‌ت دابه‌ش ناكرێت، به‌ڵكو زانیاریمان له وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رگرتووه رۆژانه چه‌ندین وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه به یه‌كجار و به كۆمه‌ڵ مووچه‌ی مانگی شوباتیان پێ ده‌درێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی لیژنه‌ی دارایی رونیشیكرده‌وه ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی خێراتر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات و هه‌وڵ بدات هه‌ر چ نه‌بێت یه‌ك مانگ قه‌رزاری مووچه بێت.
PM:02:59:05/04/2015