ڤیان دەخیل: داعش زیاتر لە 5 هەزار كوردی ئێزیدی رفاندوە

‌ڤیان دەخیل
پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت كە 5 هەزار و 422 هاووڵاتی كوردی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ڕفێندراون.

ڤیان دەخیل ئەندامی كوردی ئێزدی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش پێنج هەزار و چوار سەد و بیست و دوو هاووڵاتی كوردی ئێزدی ڕفاندووە كە لە نێویاندا نزیكەی چوار هەزار ژن بوونیان هەیە.

ناوبراو هەروەها ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو ژنانە لەلایەن داعشەوە دڕندانەترین تاوانی دەروونی و جەستەیییان بەرامبەر دەكرێت و لە بازاڕەكاندا كڕین و فرۆشتنیان پێوە دەكرێت.




PM:04:15:06/04/2015