حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئازاد ده‌كرێت
بڕیاره سبه‌ینێ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئازادبكرێت و هێزه‌كه‌شی بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند : سبه‌ینێ دوای دوو رۆژ له‌ده‌ستگیركردنی خۆی و ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێكانی حه‌یده‌ر شه‌شۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگال و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئازادبكرێت.
وتیشی: هێزی پاراستنی شه‌نگالیش له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكده‌خرێت.
PM:11:45:07/04/2015