هه‌رچه‌نده چه‌ند به‌رپرس و میدیای یه‌کێتی شه‌وی 7/4 ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که حه‌یده‌ر شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند ئازاد کرا، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی تا ئێستا ئازاد نه‌کراوه.
حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌رپرسی هێزه‌کانی پاراستنی شه‌نگال که له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی دهۆکه‌وه به‌وه تۆمه‌تباره که‌ویستوویه‌تی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی شه‌نگال دروستبکات و بۆ ئه‌مه‌ش پاره‌ی له به‌غدا وه‌گرتووه، رۆژی 6/4 له‌لایه‌ن ئاسایشی سمێڵه‌وه خۆی و چه‌ند هاورێیکه‌ی ده‌ستگیرکران، به‌رپرسانی یه‌کێتی داوایان له بارزانی و به‌رپرسانی تری ئه‌و حیزبه کرد ئازادی بکه‌ن، به‌ڵام دوێنی 8/4 بارزانی له راگه‌یاندنێکدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌و پرسه "په‌یوه‌ندی به‌پارتیه‌وه نییه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ئه‌وان ڕێگا ناده‌ن به‌هیچ هێزێک له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دروستبکرێت".