نەخشە.. چەكدارە ئەوروپییەكانی داعش لەسوریاوە بۆ عێراق دەگوازرێنەوە

لەسەروبەندی دەسپێكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازاد كردنی تكریت‌و موسڵ لەلایەن سوپای عێراق، گروپی داعش چەكدارە ئەوروپی‌و ئاسیایەكانی خۆی لە سوریاوە بەرەو عێراق دەگوازێتەوە.

سەرچاوەیەك بە سۆمریە نیوزی راگەیاند كە ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی داعش فەرمانی بە چەكدارە ئەوروپی‌و ئاسیاییەكانی خۆی كردوە لە رەقەوە لەسوریا بەرەو پارێزگای نەینەوا‌و حەویجە لەباشوری رۆژهەڵاتی كەركود‌و كێوەكانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین بگەڕێنەوە.

بەوتەی ئەم بەرپرسە عێراقییە، بەغدادی ناوی ئەو گروپە لەچەكدارەكانی خۆی بە "موهاجرین" ناولێبردوە هەوڵدەدات بە گواستنەوەیان رێگریی لە پێشڕەوییەكان سوپای عێراق‌و پێشمەرگە بكات بۆ ئازادكردنی ناوچەكانی موسڵ‌و تكریت‌و حەویجە.


نەخشەی عێراق‌و سوریا‌و هەڵكەوتەی رەقە





PM:02:51:09/04/2015