داعش: هەموو وڵاتانی عەرەبی كافرن

چەكدارانی داعش لە نامیلكەیەكدا سەرجەم وڵاتانی عەرەبی جیا لەو ناوچانەی لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایە بە وڵاتی كفر ناولێدەبات.

بەپێی هەواڵێكی "رای الیوم" گروپی داعش لە موسڵ نامیلكەیەكی لەناو خەڵك بڵاوكردوەتەوە كە تێیدا بێجگە لەو ناوچانەی لەعێراق‌و سوریا لەژێر كۆنترۆڵی خۆیدایە، سەرجەم وڵاتانی عەرەبی بە نیشتمانی كافران ناولێدەبات.

لە نامیلكەكەدا هاتووە "پاش دامەزراندنی خەلافەتی ئیسلامی لە عێراق‌و سوریا، دەبێت موسڵمانان لە باقی وڵاتانی عەرەبی روو لەو ناوچانە بكەن كە خەلافەتی ئیسلامی تێیدایە، چونكە هەموو هەموو وڵاتانی عەرەبی كە خۆیان بە موسڵمان دەزانن، هەموویان كافرن‌و دەبێت موسڵمانانی نیشتەجێی ئەو وڵاتەنە بەرەو خەڵافەتی ئیسلامی لە عێراق‌و شام كۆچ بكەن".




PM:05:57:10/04/2015