پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری كۆتایی دەدات
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان له‌باره‌ی پرسی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
عه‌لی حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندوه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا كه سێ مانگ جارێك ئه‌نجامیده‌دات، باس له‌پرسی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی ئه‌و پرسانه دیاریده‌كرێت، كه چۆن گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت‌و به‌چ شێوه‌یه‌ك بێت.
PM:06:18:10/04/2015