له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور پێكدێت
كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان كە لە پێش نیوەرۆی ئەمرۆوە دەستی پێكردوەو درێژەی هەیەو ئێوارەی ئەمرۆش ماددەی دووەمی پرۆژە یاسای دەستوری كوردستان بە 68 دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند كرا .
پەسەند كردنی ماددەی دووەمی پرۆژە یاسای دەستوری كوردستانیش بەجۆرێكە كە لێژنەیەكی 21 ئەندامی پێك دەهێندرێت كە بە زۆرینەی رەهای دەنگی پەرلەمانتاران هەڵدەبژێردرێن و دەكرێت ئەندامی پەرلەمان بن یان لەدەرەوەی پەرلەمان بەمەرجێك پسپۆربن یانیش خاوەن ئەزمون و نوێنەرایەتی پێكهاتەكان بكەن .
لەكۆبوونەوەكەدا پێشنیاری ئەوە خرایە ڕوو نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان له‌و لیژنه‌یه هه‌بێت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌ی كه نوێنه‌ریان له‌ناو په‌رله‌مان نییه یان نوێنه‌ریان كه‌مه. هه‌روه‌ها پێشنیازكرا رێژه‌ی ژنان له‌سه‌دا 30 كه‌متر نه‌بێت، كات-یش بۆ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه دیاری بكرێت.
PM:04:52:13/04/2015