ماوەیەکە داعش وەک جاران ڤیدیۆی شەڕەکانی خۆی لە رۆژئاوا بڵاوناکاتەوە، رەنگە هۆکاری سەرەکیش ئەوەبێت کە هێزەکانی داعش لەدوای شکستیان لە کۆبانێ بەردەوامن لە پاشەکشێ و تێکشکان و بوێر نەکەن وەک جاران راپۆرت بڵاوبکەنەوە.
رۆژی ١٢-٤ ئاژانسی ئەعماق کە ئاژانسێکی تایبەتە بەبڵاوکردنەوە هەواڵ و راپۆرتەکانی داعش ئەم ڤیدیۆی بڵاوکردەوە لەسەر شەڕەکانی گوندەکانی شاری حەسەکە.
ڤیدیۆکە پچڕ پچڕەو مۆنتاژ کراوەو رێککەوتی ١٢/٤/٢٠١٥ ی لەسەرە.