هەولێر.. منداڵێكی ئاواره‌ سوتا

بەهۆی ئاگركەوتنەوەی لە كەمپی ئاوارەكان لە ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر مناڵێک دەسوتێت و گیان لەدەست دەدات .

ئەمرۆ چوارشەممە 2015/4/15، کاتژمێر (10:30)ی سەرلەبەیانی ، پۆلیسی هەولێر ئاگادارکراونەتەوە بە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە كەمپی ئاوارەكان كە دەكەوێتە کۆتایی ناحیەی دارەتوو .

لە راگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێریش ئەوە هاتووە كە دوای گەیشتنی پۆلیس و بەرگری شارستانی بۆ شوێنی رووداوەكە تواندراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکرێت .

بەهۆی ئاگركەوتنەوەكەش لە خێمەكانی كەمپی ئاوارەكان منداڵێكی تەمەن (10) ساڵان، بەناوی (ا.ف.م) گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی كردۆتەوە بۆ هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە.



PM:04:16:15/04/2015