له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه پێشمه‌رگه له‌باشووری رۆژئاوای که‌رکوک به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وی و تا ئێستا گوندی عوزیه‌رییه‌و عه‌تشانه‌ی کۆنترۆڵکردووه‌و، پێشمه‌رگه بڕیاری داوه ئه‌و سێ گونده بگرێته‌وه که ده‌که‌وێته ناوچه‌کانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به سپی میدیای راگه‌یاند "پێشمه‌رگه سه‌رباری مینێکی زۆر که داعش له‌ناوچه‌ی شه‌ڕه‌که‌دا چاندوویانه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وی و هه‌ر دوو گوندی عوزه‌یریه و عه‌تشانه‌ی کۆنترۆڵکردووه‌و له‌و قۆڵه‌وه ته‌نها گوندێک ماوه که ده‌که‌وێته ناوچه‌ی ماده‌ی 140 ه‌و ئه‌ویش ئازاد ده‌کات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌یویستی ناوی ئاشکرا بکرێت راگه‌یاند " داعشه‌کان هه‌ڵدێن و توانای به‌رگریان نه‌ماوه‌و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان لێ کوژراوه که له‌ئاینده‌دا به‌ته‌واوی روونده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به قوربانییه‌کانی پێشمه‌رگه، سه‌رچاوه‌که وتی " وه‌ک ئامارێکی سه‌ره‌تای عه‌قید هه‌ژارو دوو پاسه‌وانی مینیان پیاته‌قیوه‌ته‌و شه‌هیدبوون".
فرۆکه جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له بۆردومانی بنکه‌کانی داعش.