ئەنجامدەرێكی دیكەی تەقینەوەكەی هەولێر دەستگیركرا
یەكێكی دیكە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەكەی عەینكاوەی هەولێر، شەوی رابردوو لەلایەن هێزەكانی ئاسایش بە برینداریی دەستگیركرا.
بەوتەی سەرچاوەیەكی تایبەت ” شەوی ڕابردوو لە گەرەکی پێنجی حەسارۆکان هێزەکانی دژەتیرۆری سەر بە ئاسایشی هەولێر بە سەرپەرشتی بەرزان قەساب هەڵدەکوتنە سەر ماڵی یەکێکی دیکە لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی عەنکاوە ئەویش بە بارنجۆک هێرش دەکاتە سەر ئاسایش دوای تەقەیەکی زۆر لەسەر خانوەکەی خۆی فڕی دەداتە خوارەوەو بریندار دەبێت دواتر دەستگیر دەکرێت ,ئێستەش لەیەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر لەژێر چاودێری دایە”.
باسنیوز بۆ پشتڕاستكردنەوەی هەواڵەكە پەیوەندی بە تاریق نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێرەوە کرد, گوتی ” لە کاتی خۆیدا بە وردی زانیاری بڵاودەکەینەوە.
بەپێ زانیارییەكان ئاسایشی هەولێر بەشێکی زۆر لە ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی عەنکاوەی دەستگیر کردووەو دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وردەکاری زیاتر ئاشکرا دەکات.
PM:01:08:22/04/2015