وه‌زاره‌تی دارایی بودجه‌ی چەند كۆمەڵە‌و سەندیكای بڕی
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا، مینحه‌ی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كان ببڕێت كه مانگانه نزیكه‌ی چوار ملیار دیناره.
بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به فه‌رمانی ژماره (5450) ئه‌مڕۆ ده‌ركراوه‌و به‌پێی بڕیاره‌كه مینحه‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه و ده‌سته و سه‌ندیكا و رێكخراو و یانه‌كان بۆ ساڵی (2015) ده‌بڕدرێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی تۆڕی میدیایی گۆڕان، له فه‌رمانه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایدا، ئاماژه به نوسراوی ژماره (6764)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و ده‌ڵێت " به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێمان دراوه بڕیارماندا به‌بڕینی مینحه‌ی مانگانه‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵه و رێكخراو و ده‌سته و سه‌ندیكاكان له پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوشارانه‌ی به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی دروستبووه".
پێشتریش ئه‌و مینحه‌یه‌ی مانگانه بۆ سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و رێكخراو و یانه‌كان خه‌رجده‌كرا كه نزیكه‌ی چوار ملیار دیناربووه، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه بۆ نیوه كه‌مكرابووه‌وه.
PM:04:52:27/04/2015