کەسی دیاری بنەماڵەی بارزانی، شێخ ئەدهەم بارزانی پشتگیری چالاکییەکانی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال لە گەرمیان دەکات.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ئەدهەم بارزانی لە کۆمێنتێکدا نووسیوویەتی : ئه‌مڕو له شاری خۆ ڕاگر و ئه‌نفالكراوی كه‌لار گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری ڕێكخرا بۆ ده‌ستگیركردن و دادگای كردنی ئه‌و جاش و موسته‌شارانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه و شان به شانی سه‌دامیه‌كان كوردیان ئه‌نفال كردووه ، منیش وه‌ك كوردێك وه كه‌سێك له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراووه‌كان ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی كورد په‌روه‌رانی شاری كه‌لاری خۆشه‌ویست" .
لە کۆتایی کۆمێنتەکەدا ئەدهەم بارزانی نوسییویەتی :سڵاو بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی حاكم دكتور هاوژین حامید .