راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لەسەر پێشمەرگەكانی كۆبانێ
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند كه بڕیاردرا بە گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی پشتیوانی لە شاری کۆبانی و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ هەرێمی کوردستان بە یەک جاری و لە نزیکترین کاتدا.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه "پاش ده‌رچوونی بڕیاری ژماره (28) ی په‌رله‌مانی كوردستان له باره‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له سه‌ر ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، بۆ به‌رگریكردنی له شاری كۆبانی و پاراستنی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره و به‌رگریكردن له كورد و كوردستان و شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به چه‌كی جوار و جۆر و نیمچه قورسه‌وه له به‌رواری 28/1/2014 ڕه‌اونه‌ی كۆبانی كرا".
باسله‌وه‌شده‌كات، له كاتێكدا ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه به‌ره‌و كۆبانی ده‌ڕۆیشت، ته‌نها 25% ی شاری كۆبانی به‌ده‌ست شه‌ڕڤانانه‌وه بوو و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
باسله‌وه‌شده‌كات، دوای ناردنی یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كۆبانی، سێ جار ئاڵًوگۆڕ به‌و هێزانه كراوه و سێ یه‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه دا‌و به‌دوای یه‌ك ئاڵ‌وگۆڕیان پێكراوه و له كۆبانی و ده‌وروبه‌ری جێگیركراون.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له به‌راوری 27/2/2015 چواره‌م وه‌جبه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی كۆبانی كراون و تا ئه‌مرۆش ئه‌و هێزه له كۆبانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه‌دا به شاهیدی گشت وڵاتانی جیهان و شه‌ڕڤانان و گشت لایه‌نه‌كان، ئه‌و یه‌كانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، پشتیوانی و ڕۆڵی گه‌وره و كاریگه‌ریان هه‌بووه له ڕزگاركردنی كۆبانی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
جه‌بار یاوه‌ی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پاش دووركه‌وتنه‌وه‌ی مه‌ترسی له سه‌ر كۆبانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ زێدی خۆیان، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاه‌رتی پێشمه‌رگه، به‌باشی زانی كۆتایی به‌ئه‌ركی ئه‌و یه‌كه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بهێنێ له كۆبانی و ده‌وروبه‌ری و بڕیاردرا به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ هه‌رێمی كوردستان به یه‌كجاری و له نزیكترین كاتدا.
PM:10:54:28/04/2015