زەوی كشتوکاڵی دەدرێت بە دەرچوانی زانكۆ
به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لی كار، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌كاری بۆ پێدانی زه‌وی به‌ده‌رچوانی ژماره‌یه‌ك كۆلێژ‌و زانكۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
بەپێی ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم (د. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر) وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاندوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لی كار له‌كه‌رتی كشتوكاڵی به‌تایبه‌ت بۆ ده‌رچوانی كۆلیژو په‌یمانگه‌و ئاماده‌ییه‌كانی كشتوكاڵ‌و كۆلێژ‌و په‌یمانگه‌كانی ڤێتێرنه‌ری بڕه‌خسێت، له‌بری دامه‌زراندن له‌كه‌رتی حكومی، ئاماده‌كاری دابینكردنی زه‌وی بۆ كاری كشتوكاڵی ده‌كه‌ن تا به‌و ده‌رچوانه بدرێت.
رونكردنەوەكە ئاماژه به‌وه‌ش دەكات له‌ئێستادا سه‌رقاڵ ئه‌وه‌ن له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك (100) دۆنم زه‌وی په‌یدا بكه‌ن‌و ئاگاداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی كشتوكاڵی پارێزگاكانیش كراوه، ئه‌و زه‌وییه دابین بكه‌ن.
(د. ئه‌نوه‌ر عومه‌ر) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ‌و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له‌قۆناغی دووه‌مدا ڕێنمایی تایبه‌ت به‌و پڕۆژه‌یه ده‌رده‌كه‌ن، دواتر ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن.
PM:03:21:29/04/2015