بارزانی لەگەڵ ئۆباما كۆدەبێتەوە
بڕیاروایە هەفتەی داهاتوو بارزانی سەردانی ئەمەریكا بكاتو لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتەو جێگرەكەی كۆدەبێتەوە.
ماریا ھارف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، رایگهیاند سەردانەکەی مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ ئەمریکا یەک هەفتە بەردەوام دەبێتو بڕیارە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داھاتوو بگاتە واشینتۆن.
ھارف، وتی "ئۆباماش بەشداری دیداری نێوان بارزانیو بایدن دەبێتو بەھۆی ئەوەیەوە کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری لە دەرەوەی وڵاتە، بارزانی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوە بلینکەنیشدا دیدارێک ئەنجام دەدات".
ھارف جەختی لەوە کردەوە کە لەو دیدارانەدا باس لە چەندین پرسی گرنگ وەکو ھاوکاری ئەمریکا بۆ گەلی کورد، لاوازکردنو لەناوبردنی تیرۆریستانی داعشو پێداویستییەکانی گەلانی عێراقو بەھێزترکردنی ھاوکاریو ھەماھەنگی لەنێوان ھەموو پێکھاتەکانی عێراقو چەندین پرسو بابەتی دیکە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
PM:12:05:01/05/2015