ئەمرۆ ئێران كۆبوونەوەی لەسەر دابەشكردنی عێراق‌و دەوڵەتی كوردیی كرد

‌موحسین رەزایی

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران باس لە پلانی ئەمەریكا بۆ دابەشكردنی عێراق‌و سوریا كرا.

موحسین رەزایی، سەرۆكی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی بە میدیاكانی ئێرانی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەم ئەمرۆی ئەنجومەنەكەدا باس لەوە كراوە كە ئەمەریكا‌و سعودیە دابەشكردنی سوریا‌و عێراقیان خستوتە ئەجێندای كاری خۆیانەوە

بەوتەی رەزایی كە پێشتر فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران بووە: پلانی ئەوە هەیە كە سوریا بە دوو بەش‌و عێراقیش بە سێ بەش دابەش بكرێت‌و یەمەنیش بە دوو بەشی باكور‌و باشور دابەش بكرێت.

رەزایی دەڵێت: حكومەتی ئێستای سعودیە ئەركی دابەشكردنی سوریا‌و یەمەنی بە ئەستۆ گرتووە‌و ئەمریكاش بە بێ توركیا‌و سعودیە، دابەشكردنی عێراق بەئەستۆ گرتووە.




PM:04:42:03/05/2015