وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاشکرای کرد هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
رێباز محەمەدی حەملان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا وتی: لەگەڵ گه‌یشتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كەین.
وەزیری دارای وتیشی : په‌یوه‌ندیم به هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه كرد سه‌باره‌ت به ره‌وانه‌كردنی پشكی دارایی مانگی نیسان زێباری پێی راگه‌یاندووه، هه‌فته‌ی داهاتوو، پاره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
رێباز محەمەدی حەملان لە درێژەی قسەکانیدا : بڕی 353 ملیار دینار له‌و 500 ملیۆن دۆلاره بڕدراوه كه هه‌رێم وه‌ك قه‌رز له بانكه‌كانی توركیا ده‌سته‌به‌ری كردووه تا موچه‌ی مانگی شوباتی رابردووی پێ ته‌واو بكه‌ن و پاشماوه‌كه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مانگی ئادار ته‌رخان ده‌كرێت، موچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌رانی لێده‌درێت.