حکومه‌تی به‌غدا ئه‌م مانگه بڕی 813 هه‌شتسه‌دو سیانزه ملیار و 809 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار. بۆ پێشمه‌رگه‌ش 37 ملیار دنیار ده‌نێرێت که کۆی هه‌مووی ده‌کاته 850 ملیار و 809 ملیۆن و 700 هه‌زار دینار.
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شی له لێدوانێکیدا بۆ سپی رایگه‌یاند: هه‌رێمی کوردستان له مانگی نیسان بڕی 13 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی راده‌ستی کۆمپانیای سۆمۆ کردووه تا له‌ڕێگای عێراقه بفرۆشرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی : هه‌ر به‌رمیلێک بەنرخی ٥۱دۆلار و ۷٠ سەنت فرۆشراوه که به دۆلار ده‌کاته‌وه ٦۹۷ شه‌ش سه‌دو نه‌ودو حه‌وت ملیۆن و 950 نۆسه‌دو په‌نجا هه‌زار دۆلار.
به‌و پێیه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م مانگه زۆرترین بڕی نه‌وتی ناردووه بۆ سۆمۆ پێده‌چێت حکومه‌تی عێراق زۆرترین بڕه پاره بنێرێت به به‌راورد به‌مانگه‌کانی رابردوو.