پاش ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لیژنە 21 كەسییەكەی ئامادەكردنی دەستور 7 كورسی بەركەوت، كورسییەكی بە ئیزیدییەكان دەدات.
لەمبارەیەوە شێخ شامۆ، نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی رایگەیاند: هه‌وڵێك هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان مافی كه‌مینە نه‌ته‌وه‌كان له ده‌ستووردا نه‌بێت و ئه‌ندامیان له لیژنه‌ی 21 كه‌سییه‌كەدا نه‌بێت؛ هەڵبەت ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی ناوماڵی كورده، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشداهه‌ندێك له لایه‌نه‌كان به ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان هه‌ڵنه‌ستان و پشتگیری‌یان له ئێزدییه‌كان نه‌كرد، كه له ناو ئه‌و 21 كه‌سه، شوێنی كه‌سێكی ئێزدی بكه‌نه‌وه و ئه‌ویش به‌شدار بێت له ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆیه پارتی بە ئەرکی خۆی زانی و له به‌شی خۆی كوردسیێكی دا بە ئێزدییه‌كان."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا ئه‌وی جێگه‌ی خۆشحاڵیه ئه‌و خاڵانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن به ئێزدییه‌كان به هه‌بوونی ئه‌و كه‌سه له ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان جێگه‌یان ده‌بێته‌وه".
دوێنی دووشەممە لەكۆبوونەوەی سەرۆكی پەرلەمانی‌و سەرۆكی فراكسیۆنەكان رێكەوتن لەسەر لیژنە 21 كەسییەكە كرا بۆ ئامادەكردنی دەستوری هەرێمی كوردستان.
زانیاریی زیاتر