له‌و دۆسیه‌ی کاوه گه‌رمیانیدا که محمود سه‌نگاوی به‌ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات دادگا حوکمی سزادانی به یه‌ک ملیۆن و نیو دینار به‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاویدا سه‌پاند.
پارێزه‌ری رۆژنامه‌نووسی شه‌هید کاوه گه‌رمیانی، کاوه له‌تیف له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ سپی رایگه‌یاند: به‌پێی ماده‌ی 2 له‌یاسای خراپ به‌کارهێنانی مۆبایل که سزاکه‌ی ده‌توانێت له ( 1 ملیۆنه‌وه تا 5 ملیۆن ) بێت، به‌لآم دادوه‌ر ته‌نها سزای 1 ملیۆن و نیو به‌سه‌ر مه‌حمود سه‌نگاویدا سه‌پاند.
کاوه له‌تیفی پارێزه‌ر ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که له‌سه‌ر داوای که‌سوکاری رۆژنامه‌نووسی شه‌هید کاوه گه‌رمیانی تانه له بڕیاری دادگای که‌لار له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌ده‌ن.
برای کاوه گه‌رمیانی، کاروان له لێدوانێکیدا به سپی میدیای راگه‌یاند: به‌ڵگه‌و تۆماری ده‌نگیمان هه‌بووه که‌چی مه‌حمود سه‌نگاوی هه‌ر حاشای لێده‌کرد.
ئه‌و برایه‌ی کاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که نوێنه‌ری داواکاری گشتی" هه‌رچه‌نده وتی ئیدانه‌ی ده‌که‌م، به‌لآم هاوکات جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کرده‌وه که ڕێز له‌ته‌مه‌نی سه‌نگاوی بگیرێت و سابقه‌شی نییه".( ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که چ پێویست ده‌کات داواکاری گشتی بڵێت رێز له‌ته‌مه‌نی بگرن)( په‌یامه‌که‌ی داواکاری گشتی به‌ده‌می بووه‌و نه‌نوسراوه‌ته‌وه).
مه‌حمود سه‌نگاوی که یه‌کێک بوو تۆمه‌تبار بوو به‌تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانی سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌و دۆسیه‌یه‌دا ئیفراجکرا. ئه‌م دۆسیه‌ی ئه‌مڕۆش په‌یوه‌ندی به‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌وه هه‌یه که سه‌نگاوی له‌ڕێگای ته‌له‌فونه‌وه چه‌ند مانگێک پێش شه‌هیدکردنی له کاوه گه‌رمیانی کردووه.