بارزانی لە واشنتۆنەوە لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەدەستاودەستکردنی دەسەڵات وتی: ئامادەم ئەمانەتەکە تەسلیم بکەم.
لە میانەی پانێڵێکی ئەنجومەنی ئەتلەنتیکدا، نوێنەری رێکخراوی هیومان رایتس ۆچ پرسیاری ئەوەی لە بارزانی کورد کە ئامادەیە دەستبەرداردی پۆستی سەرۆکی هەرێم بێت، ئەو وتی: من خۆم یەکەم کەس بووم لە دوای راپەڕینی کوردستان داوای هەڵبژاردنم کرد، وتم ئیدی دەبێ شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بگۆڕدرێ بە شەرعیەتی دەستووری.
بارزانی لەسەر درێژکردنەوەی پۆستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ وتی " ئەو کاتەش نامەم نووسی بۆ پەرلەمان کە دەبێ ئەم کێشەیە چارەسەربکرێت لە ماوەی یەکساڵدا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش دواکەوت".
بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە نامەیەکی دیکەی ئاراستەی لایەنە سیاسییەکان کردووە کە لە بارەی پۆستەکەیەوە بگەنە چارەسەر و ئەویش پابەند دەبێ بە هەر بڕیارێکەوە کە ئەوان دەیدەن.