ئاشتی هەورامی‌و سەفین دزەیی سامانەكانیان ئاشكرا كرد
سەفین دزەییو ئاشتی هەورامی
بەوتەی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان هەریەك لە سەفین دزەییو ئاشتی هەورامی سامانەكانیان ئاشكرا كردوە.
ئەنوەر ئەحمەد سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئه‌مڕۆ هەریەك لە ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سروشتییەكان و سەفین دزەیی، وتەبێژی حكوومەتی هەرێم، فۆرمی ئاشکرا کردنی سامانه‌کانیان گه‌ڕانده‌وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی و له ئێسته‌دا ئه‌و دوو وهزیرهیش سامانه‌کانیان ئاشکرا کردووه.
هه‌روه‌ها وتی، له ئێسته‌دا ته‌نها فه‌لاح مسته‌فا، بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ماوه‌ته‌وه بۆ راده‌ست کردنی فۆرمه‌که، ئه‌گه‌ر هاتوو لەو وادەی دەستنیشان كراوە، هەر كەسێك فۆرمەكەی نەگەڕێنێتەوە دەبێ بە بڕی 3 ملیۆن دینار سزای مایەكی بدرێت.
PM:03:41:07/05/2015