ماکین و د. نجمه‌دین که‌ریم له ئه‌مه‌ریکا
هێشتا یه‌کێتی له قه‌یرانی سکرتێری گشتی ده‌رنه‌چوون کێشه‌یه‌کی تریش رووبه‌رووی ئه‌م حیزبه بۆته‌وه، ئه‌ویش کارکردنی ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به ئاراسته‌ی کردنی پارێزگای که‌رکوک به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " زیاتر له نۆ مانگه مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کۆنه‌بۆته‌وه‌و له‌دوای نه‌خۆشکه‌وتنی تاڵه‌بانیه‌وه ئه‌و حیزبه گیرۆده‌ی کێشه‌ی نه‌بوونی که‌سی یه‌که‌مه، ماوه‌یه‌کیشه کێشه‌یه‌کی تر روویکردۆته ئه‌و حیزبه ئه‌ویش کارکردنی د. نه‌جمه‌دین که‌ریم و چه‌ند به‌رپرسێکی تری باڵای ئه‌و حیزبه‌یه که که‌رکوک بکه‌ن به هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که سه‌ردانی د. نه‌جمه‌دین که‌ریمیش له‌م کاته‌دا بۆ ئه‌مه‌ریکاو بینینی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌و پرسه‌وه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و به‌پرسانه‌ی تری یه‌کێتی که هاوڕان له‌گه‌ڵ د. نه‌جمه‌دین که‌ریمدا، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی له‌وه کرد که ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و چه‌ند کادیری ناوه‌ندی ئه‌و حیزبه له‌که‌رکوک به‌و ئاراسته‌یه کارده‌که‌ن.
کاکرکردنی د. نه‌جمه‌دین که‌ریم به‌م ئاراسته‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، هه‌روه‌ها پارتی دیموکراتی کوردستان و لایه‌نه‌کانی تره‌وه به‌توندی ره‌تده‌کرێته‌وه.
پارێزگاری کەرکوک د. نەجمەدین کەریم لە ٢٧/٤ لەئەمەریکایەو لە رۆژانی رابردوودا چاوی بە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی ناوین- سیناتۆری كۆماری جۆن ماكین-كریس ڤان هۆڵن ئەندامی كۆنگرێس-ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریكی كوردستانی- پەیمانگەی ئەنجومەنی ئەتلانتیك- پەیمانگەی واشنتۆن بۆ كاروباری خۆرهەڵاتی نزیك بە جیا بینیوە.
ئه‌مه له کاتێکدایه که وه‌فدی هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی و به‌شداری جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی و ده‌رباز کۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌شداری ئه‌و وه‌فده‌ن.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که کارکردنی پارێزگاری که‌رکوک به‌م ئاراسته‌یه مێژوویه‌کی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌ناردنی پاره‌ی په‌ترۆ دۆلار‌و له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ شاری که‌رکوک و لێدوانه‌کانی نه‌جمه‌دین که‌ریمدا زیاتر ئه‌م پرسه ئاشکرا بوو، ئه‌م جگه له‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌شی بۆ ئه‌مه‌ریکا به‌جیاو له ده‌ره‌وه‌ی وه‌فدی کوردی زیاتر ئه‌و کاره‌ی ئاشکرا کرد.