لە روونکردنەوەیەکدا ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو هەمیشە لەگەڵ گەڕانەوەی کەرکوکدا بووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.
لە روونکردنەوەیەدا کە وەڵامێکە بۆ هەواڵێکی سپی میدیا سکرتێری رۆژنامەوانی ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: هەڤاڵ ئاسۆ هەمیشە لێدوان وكۆڕو كۆبوونه‌وه‌كان‌وكاره‌كانی هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند ) له پێناو پاراستنی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
دەقی روونکردنەوەکە
ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك له سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڤاڵ(ئاسۆمامه‌ند) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی كه‌ركوك.
ده‌رباره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێك له سایتی (سپی میدیا)به‌ناونیشانی (كێشه‌یه‌كی تر ڕووبه‌ڕووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆته‌وه).
له ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه له‌سه‌ر پرسی به هه‌رێم بوونی شاری كه‌ركوك ناوی هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند) هاتووه ئێمه ڕای ده‌گه‌ێنین كه‌ئه‌وه دووره له‌ڕاستی یه‌وه ،لێدوان وكۆڕو كۆبوونه‌وه‌كان‌وكاره‌كانی هه‌ڤاڵ(ئاسۆ مامه‌ند ) له پێناو پاراستنی كه‌ركوك و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له گه‌ڵ ڕاپرسی وداواكاری داخوازی دانیشتوانی خه‌ڵكی كه‌ركوكه و خه‌ڵكی كه‌ركوك بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان كه چۆن بژین .
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا...
كرێكار ساڵه‌یی
سكرتێری ڕۆژنامه‌وانی هه‌ڤاڵ(ئاسۆمامه‌ند)
11/5/2015 كه‌ركوك