بڕی پارەکەی هەرێم لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و سبەی دەستدەکرێت بە پێدانی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی کوردستان.. سەرەتاش سبەی مووچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەدرێت.
له‌راگه‌یەندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم كه وێنه‌یه‌كی بۆ سپی نێردراوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات حكومه‌تی ناوه‌ند له‌سه‌دا ده‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بڕیووه كه بریاربوو ره‌وانه‌ی بكات.
به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه، وه‌زاره‌تی داریی 488 ملیار و 700 ملیۆن دیناری به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌كاتێكدا پێشتر بریاربوو 543 ملیار دینار ره‌وانه بكات.