سێ رۆژە هەرچی مامەڵەیە لەوەزارت‌و پەروەردە گشتیەکان راگیراوە

لەبەر کۆنگرەی پەروەردەیی کە لە ٩-١١/٥ مامەڵەی هاوڵاتیان سێ رۆژە لە وەزارەتی پەروەردەو پەروەردە گشتییەکان راگیراوە. سێ شەممانیش کە وەزیری پەروەردە هاوڵاتیانی دەبینی، بەپێی بڵاوکراوەیەک سبەی وەزیریش ئەو کارە ئەنجام نادات.

رۆژنامەنووس یاسین تەها لەسەر راگرتنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەم سێ رۆژەدا دەڵێت: دوو رۆژە هەرچی ئیشوكاری مامەڵەكردن هەیە لەوەزارەت و پەروەردە گشتییەكان بەهۆی كۆنگرەی پەروەردەییەوە راگیراوە، خۆش ئەوەیە سەرجەم ئەو بەرێزانەی كە بۆ راپەڕاندنی ئیشی رۆتینی و ئاسایی، كەسیان پێ رانەسپێردراوە لەبری ئەوان ئیمزا بكات، ئێستا لەناو كۆنگرە شین بۆ چاكسازی و كەمكردنەوەی رۆتین و خێرا راپەڕاندنی كار دەكەن.

ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەی دووەمی پەروەردەییە، کۆنگرەی یەکەم ساڵی ٢٠٠٧ سازکراو کۆمەڵێک بڕیار و راسپاردەی دەرکرد کە بەپێی قسەی چاودێرانی پەروەردەیی تا ئێستا زۆرێکی جێبەبجێ نەکراوە.




PM:11:38:11/05/2015