فه‌تلاوی بەنیازە یەکێتی و گۆڕان دژی بارزانی بە شەڕ بدات
فه‌تلاوی
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە "كەسە ژیرەكانی یەكێتی‌و گۆڕان دەكات هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە سیاسەتەكانی بارزانی" رابگەیەنن.
حەنان فەتلاوی كە بە وتەكانی دژی كورد بەناوبانگە، لەبەیاننامەیەكدا، پەیامێك ئاراستەی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕٍان كرد و داوای لێ‌كردن كه هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن.
بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز له به‌یاننامه‌کەدا حه‌نان فه‌تلاوی، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئیراده، كه كوتله‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه، داوای له كه‌سه ژیره‌كانی ناو یه‌كێتی و گۆڕان كردووه له‌م بێده‌نگییه بێنه‌ده‌ر و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رابگه‌یه‌نن كه فه‌تلاوی ناوی ناوه "سیاسه‌تی مه‌سعودیه‌تی بارزانی".
فه‌تلاوی له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه ئه‌وكاته‌ی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رانبه‌ر رێككه‌وتنه نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و به نوكته وه‌سفی كرد، هه‌مووان ده‌میان لێكردووه‌ته‌وه و له‌بری پشتیوانی چه‌پڵه و هه‌لهه‌له‌یان بۆ رێككه‌وتنه لێدا، ئینجا ده‌ڵێت: "ئه‌ی ئێستا چیمان له‌و رێككه‌وتنه چنییه‌وه، جگه له هه‌ڵڕشتنی پاره بۆ حكومه‌تی كوردستان به ناهه‌ق"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاره‌زووی خۆی مامه‌ڵه به نه‌وتی خۆیه‌وه ده‌كات و هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات.
داواشی له كه‌سه ژیره‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردووه هه‌ڵوێستی خۆیان هه‌بێت، تا زیان به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نه‌گات كه هیچ گوناه و تاوانێكیان نییه.
PM:03:06:12/05/2015