پارتی ناوی نوێی ئەندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوری ئاشكراكرد
وته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت، پارتی ناوه‌كانی خۆی بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور دیاری كردووه، به‌ڵام تاكو ئێستا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی نه‌كردوون.
لەمبارەیەوە محه‌مه‌د عه‌لی یاسین، وته‌بێژی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حیزبەكە وتی: "پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور كه حه‌وت ئه‌ندامی به‌رده‌كه‌وێت، ناوه‌كانی دیاری كردووه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانی نه‌كردوون."
(محه‌ممه‌د عه‌لی یاسین) ئاشکرایشی کرد کە ناوه‌كانی ئه‌ندامانی پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوور بریتین له: (حاكم نه‌مر كه‌چۆ)، ( ڤاڵا فه‌رید)، (فه‌رسه‌ت سۆفی)، ( سیروان زه‌هاوی)، (عوسمان وه‌یسی)، (حه‌كیم خه‌سرۆ)، (عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولرەزاق).
PM:02:24:13/05/2015