ئەم توێژە گۆڕانكاری لە پێدانی موچەكانیان دەكرێت
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت لەمەولا مووچەی مانگانیە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەبری ئەوەی دوو مانگ جارێك دابەش بكرێت ، مانگانە دابەش دەكرێت كە ئەمەش یەكێكە لە داواكاریەكانی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان .
محمد هاودیانی، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی لەلاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە: دوای ئەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی گفتوگۆمان كرد، بریارمان دا لەمەولا مووچەی مانگانەی خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان لەبری ئەوەی دوو مانگ جارێك دابەش بكرێت ، مانگانە دابەش دەكرێت .
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی راشیگەیاندووە: ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵ و كارانەمانە كە بۆ خزمەتكردنی خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان دەستمان پێ كردووەو كاری جددیش لەسەر بەرزكردنەوەی مووچەكانیان ئەكەین .
وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكراشی كردووە: ئەوە جگە لەوەی بۆردی یاسایی وەزارەت سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكانن و ئەو كەم و كوریانەی لە یاساكە هەیە دەبێت چارەسەری بكەین .
PM:04:17:13/05/2015