هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی له چالاكییه‌كی سه‌ربازییدا به هاوكاری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش كرایه ئامانج و هه‌موو به‌شدارانی كۆبوونه‌وه‌كه له‌ناوبران.
فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی رایگەیاند: كاتژمێر 06:25 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئایاری 2015، له چالاكییه‌كی سه‌ربازییدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی له ناوچه‌ی به‌رزاییه‌كانی (بادوش) ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان ئاگربارانكرد، كه لێیانه‌وه قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی داعش هاووڵاتیان و هێزی پێشمه‌رگه‌یان ده‌كرده ئامانج و خۆشبه‌ختانه ئامانجه‌كان به وردی پێكران و سه‌رجه‌م ئه‌و تیرۆریستانه‌ی به قه‌ناس په‌لاماری هاووڵاتیان و پێشمه‌رگه‌یان ده‌دا له‌ناو بران.
راگەیاندنەکە باس لەوە دەکات هەر ئەم ئێوارەیە كاتژمێر 06:45 خوله‌كی ئێواره، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی زێڕه‌ڤانی، تۆپخانه‌ی پێشمه‌رگه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمان بۆردومانی ئامانجێكی سه‌ربازییان له گوندی (ئاشق) كرد، كه تێیدا چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كۆببونه‌وه، به گوێره‌ی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، ژماره‌یه‌ك چه‌كدارانی داعش له سوریا و عێراق بۆ مشتومڕكردن سه‌باره‌ت به ناكۆكییه ناوخۆییه‌كانییان كۆببونه‌وه و تێكڕای به‌شدارانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌ناو بران.